بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی نێروەورێکان، چیای گارە و مەتین لەسنوری قەزای ئامێدیان بۆردومان كرد و تائێستاش زیانەکان نەزانراون.
ئەمڕۆ ژمارەیەک فڕۆکەی سەربازی و هەواڵگری سوپای تورکیا ناوچە گوندشینەكانی گرگاش و سپێندراریان لەسنوری چیای گارە و مەتین لە قەزای ئامێدی بۆردومان كرد.
تائێستا سوڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکان بەئاسمانی ناوچەکەدا بەردەوامی هەیە.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچانەی بۆردومانكراون چۆڵكراون و هیچ كام لەگوندنشیانی تێدا نەماوە، بۆیە تائێستا زەرەر و زیانەکان نەزانراون.
ئەوەشخراوەتەڕو، لەسنورەكانی قەزای ئامێدی دەنگی بۆردومانەكان بیستراون و ترس و دڵەڕاوكێیان لەلای هاوڵاتیان دروستكردوە
Your Comment